چالاکی و خۆپیشاندانی قوتابییان لە کوردستان دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران درێژەی هەیە و بە شێوازی جۆراجۆر پشتیوانیی خۆیان لە ڕاپەڕێنی گەڵانی ئێران دەردەبڕن.
قوتابییانی بەشێک لە قوتابخانەکانی شاری مەهاباد هاوکات لەگەل مامۆستاکانیان لە چالاکییەکدا دژی ڕێژیم، وێنەی خومەینی و تێرۆریست قاسم سلێمانییان لە کتێبەکانیان دڕاند و ئاگریان تێبەردا.
قوتابییان هەر لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەڵانی ئێران، بە هاتنە سەر شەقام و دڕاندنی وێنەی تێرۆریستان لە کتێبەکانیان پەیوەست بە خەڵکی ڕاپەڕیو بوون.
لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا هەتا ئێستا چەندین منداڵ بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شەقامەکان شەهید بوونە.