کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

16:01 - 20 بەفرانبار 2722

کەماڵ زاهێری، خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەشاری جوانڕۆ هاووڵاتییەکی ئەو شارەیان بە ناوی کەماڵ زاهێری، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.

کەماڵ زاهێری، یەکێک لە وەزشوانە بەناوبانگەکانی کوردستانە کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانییارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. 

پاش بەڕێوەچوونی چلەی شەهیدانی جوانڕۆ و ڕاپەڕینی خەڵکی ئەو شارە دژی دەسەڵات، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە بەردەوام هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لاوان و گەنجانی ئەو شارە بەبێ هۆکار دەسبەسەر دەکەن.