کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک لە کوردستان

16:25 - 20 بەفرانبار 2722

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە مەبەستی چاوترسێنکردنی خەڵک لە هەموو وێستگەی بازڕەسیی چوونەژوورەوەی شارەکان خەڵک دەپشکنن.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە بە ماڵپەری کوردستان میدیا گەیشتوون، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتەکەیان لەنێوان شارەکانی بۆکان- سەقز هەموو جۆرە ماشینێک ڕادەگرن و مۆبایلی هەموو کەس دەپشکنن و بەم شێوەیە دەیانهەوێت خەڵک بترسێنن.

خەڵکی کوردستان پاش سەرهەڵدانی "شۆڕشی ژینا" بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، هەر ڕۆژە  بە جۆرێک ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم دەبنەوە و داوای ڕووخانی دەسەڵات و بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانیان دەکەن.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانیش بە مەبەستی سەرکوت و تۆقاندنی خەڵکی کوردستان، بە شێوازی جۆراوجۆر وەکوو دەسبەسەرکردن، تەقەکردن لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئەمجارەش بەدانانی خاڵی پشکنین لەنێوان شارەکانی کوردستان، چاوەدیری بەسەر خەڵکدا دەکەن.