![](/content/upload/1/news/58137_w920.jpg)
ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی کانادا، داوای لە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە کرد کە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بخاتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، "پیر پۆلییۆ" ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆنی کانادا لە پارلمانی ئەو وڵاتە، لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتێرناشناڵ" وتی: سەرۆکوەزیرانی کانادا ئەو دەسەڵات و هێزەی هەیە کە سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بخاتە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە و ئێمە وەکوو ئۆپۆزیسیۆن داوای لێ دەکەین ئەو کارە ئەنجام بدات کە زۆر پێویستە.
ناوبراو لە درێژەدا لەبارەی کاریگەریی بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، وتی: ئەگەر بە شێوەی یاسایی سپای پاسداران بخرێتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە، ئەوە ناتوانێت لە ناوچەکە و جیهان ببێتە هەڕەشە و مەترسی، بۆیە پێویستە دەوڵەتی کانادا بە جیددییەتەوە کار بۆ ئەوە بکات کە لەگەڵ هاوپەیمانان سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنن.