کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری توندی ڕێژیم بۆ سەر خەڵکی ئێران و کوردستان بەردەوامە

11:12 - 21 بەفرانبار 2722

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەموو ڕوویەکەوە گوشارێکی زۆر توندی خستووەتە سەر خەڵکی ئێران و کوردستان و ڕۆژانە سزای سێدارە بەسەر خەڵکی بێتاواندا دەسەپێنێت.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە "کوردستان میدیا"، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێژیم لە هەموو شارەکانی کوردستان و ئێران، بۆ مانەوەی خۆی دەستی کردووە بە سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕیندا و ئەوەش ناڕەزایەتیی زۆری لای خەڵکی ئێران دروست کردووە.

سەرچاوەیەک بە "کوردستان میدیا"ی ڕایگەیاند، هەموو گەلانی ئێران لە زۆرێک لە شارەکان ڕۆژانە لە شەقامەکاندا دژی ڕێژیم خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن و ئەم ناڕەزایەتییانە ڕۆژبەڕۆژ پەرە دەستێنێت و گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە کۆماری ئیسلامی لە شاری تارانیش خاڵی پشکنینی داناوە و گومان لە هەر کەسێک بکەن دەسبەسەری دەکەن. هەروەها تەواوی ئەو شارەی میلیتاریزە کردووە.

ئەو سەرچاوەیە زیادی کرد: بەهۆی هەڵکشانی بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن، دۆخی ژیانی خەڵک لەوپەڕی خراپیدایە و پێشبینی دەکرێت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا خۆپیشاندانەکان بەربڵاوتر ببنەوە.