کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە زاهیدان کوژران و بریندار کران

09:41 - 22 بەفرانبار 2722

لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا سێ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای "شەمەندەفەری" خنجەک لە زاهیدان کوژران و بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە هێرشێکی چەکدارانەدا بۆ سەر پاسگای هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە وێستگەی شەمەندەفەری خەنجەک لە زاهیدان، کەسێک بە ناوی" یەعقووب دەهمەردە" کوژراوە و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی" محەممەد قیامی و حوسێن پارس کیا" بریندار کراون.

"محەممەد قەنبەری" فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەم پێوەندییەدا وتوویەتی کە لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر پاسگای هێزە ئینتیزامییەکانیان لە وێستگەی شەمەندەفەری خەنجەک لە زاهیدان، سەربازێک بە ناوی" یەعقووب دەهمەردە" بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار کراون.