کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە کۆچی دوایی کرد

10:29 - 22 بەفرانبار 2722

کاک ''مەحیەدین سەید لوتفی'' کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە کۆچی دوایی کرد.

 ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک ''مەحیەدین سەید لوتفی'' کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر، خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

پاش ڕووخانی ڕێژیمی پەهلەوی و تێکوشانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک مەحیەدین پێوندیی به ڕیزکانی حیزبەوه گرت و له هێزی بەرگیریدا سازمان درا و دڵسۆزانه ئەرکەکانی حیزبی بەڕێوە دەبرد.

‌ پاش سەپاندنی شەڕی خوێناویی شاری سنه له گەیاندنی یارمەتی بۆ نێو شار ڕۆڵی تایبەتی گێڕا و له ساڵەکانی ۶۶ و ۶۷ی هەتاوی، لەلایەن ڕێژیمەوه لەگەل هاوڕێیانی ''عارف قاسمی وعەتا کەنعانی'' لەلایەن هێزە دژە گەلییەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرا و پاش دوو ساڵ زیندانی، ئەشکنجه و ئازاردان ئازاد کرا.

کاک مەحیەدین سەید لوتفی تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و گەل مایەوه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری کاک مەحیەدین دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.