کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی سێ هاوپەیمانی سیاسیی ئێران لە بەندکراوانی شۆڕشی سەرانسەری

10:57 - 22 بەفرانبار 2722

شۆرای دێموکراسیخوازانی ئێران، هاوپەیوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، پشتیوانیی خۆیان بۆ بەندکراوانی شۆڕشی سەرانسەری دەربڕی.

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، شۆرای دێموکراسیخوازانی ئێران، هاوپەیوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، سێ هاوپەیمانیی سیاسیی ئێرانی، بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، ڕایانگەیاند کە لە چوارەمین مانگی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی‌" دژی کۆماری ئیسلامیداین، شۆڕشێک کە ژنان پێشڕەوی بوو ڕێژیمی ئێرانیان خستە لەرزە و بەتەواوی ترسیان لە دڵی کۆماری ئیسلامیدا دروست کرد و بەتەواوی جیهانیان لە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار کردەوە و متمانەیەکی مێژووییان بۆ گەلانی ئێران تۆمار کرد.

لە درێژەدا باسیان لەوەش کردووە کە ڕێژیمی ئێران و بە تایبەت خامنەیی جینایەتکار، بە کوشتاری بەکۆمەڵ و دڕەندانەی سەدان کەس لە کوڕان و کچانی شۆڕشگێڕی گەلانی ئێران، منداڵان و دایکانی نیشتمان، هەروەها بە دەسبەسەرکردنی ٢٠ه ەزار کەس لە ڕۆڵە باشەکانی گەلانی ئێرانی، دەیهەوێت ئەو شۆڕشە سەرکوت بکات، بەڵام نەک هەر سەرکوت نابێت بەڵکوو زۆرتریش پەرە دەستێنێت.