کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر لە ناوچەی سنە کۆچی دوایی کرد

15:54 - 22 بەفرانبار 2722

شێخ "محەممەد ڕەئووف خودامی"، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی سنە بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی سنە، شێخ "محەممەد ڕەئووف خودامی" بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و دڵە گەورە و پڕ هیواکەی لە لێدان کەوت.

شێخ "محەممەد ڕەئۆف خودامی، کوڕی خوالێخۆشبوو شێخ "عەبدولحەمید خودامی" و نەوەی شێخ "عەبدوڵڵای هەزارکانیان" لە ناوچەی دیواندەرە و لە دایکیشەوە کوڕی خاتوو "سەنایەت نەقشبەندی" نەوەی خوالێخۆشبوو حاجی سەید شەهابەدین نەقشبەندیی هەمرۆڵەی ناوچەی سنەیە.

ئەو بنەماڵە نیشتمانپەروەرە خاوەن دوو شەهیدی سەربەرزی ڕێگای ڕزگاریی نیشتمانن بە ناوەکانی شەهیدان "شێخ خالید خودامی هەزارکانیان و موحسێن نەقشبەندی" کە گیانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای ڕزگاریی کوردستان کردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی شێخ "محەممەد ڕەئووف خودامی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی ناوچەی سنە دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.