کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داخرانی قوتابخانەکانی پارێزگای ورمێ بەهۆی نەبوونی گاز و کارەباوە

16:22 - 22 بەفرانبار 2722

لە پیلانێکی نوێی ڕێژیمدا دژی خەڵکی کوردستان لە پارێزگای ورمێ بەهۆی نەبوونی گاز و کارەباوە سەرجەم قوتابخانەکان داخراون و کلاسی وانەکان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە "کوردستان میدیا" گەییشتووە، ڕێژیم لە پیلانێکی نوێدا دژی خەڵکی کوردستان لە پارێزگای ورمێ گاز و کارەبای ئەو ناوچەیەی لە قوتابخانەکان بڕیوە و لە ئێستادا کلاسی وانەوتنەوە لەو پارێزگایە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت. ئەم کارەی ڕێژیم ناڕەزایەتیی مامۆستایان و قوتابییەکانی لێکەوتووەتەوە.

 لە کاتێکدا گاز و کارەباری پارێزگاکانی کوردستان بەهۆی سیاستە دژبەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەپچڕێت و کلاسی وانەوتنەوەی قوتابییان دادەخرێت کە ڕێژیمی ئێران بۆ خۆی گاز و کارەباکەی بە وڵاتانی دراوسێ دەفروشێت.