کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی پەیکەرەی قاسم سلێمانی لە تویسرکان

10:59 - 12 بەفرانبار 2722

لاوانی شۆڕشگێڕی تویسرکان، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین لەهەمبەر سیاسەتە جینایەتکارانەکانی ڕێژیم، پەیکەرەی تێرۆریست "قاسم سلێمانی"یان ئاگر تێبەردا.

لە درێژەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی، لاوانی شۆڕشگێڕ و بوێری "تویسرکان" سەر بە پارێزگای هەمەدان، شەوی یەکشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، پاش ئەوەیکە بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، ڕژانە سەر شەقامەکان، پەیکەرەی تێرۆریست قاسم سلێمانیان ئاگر تێبەردا.

ڕێژیمی جینایەتکاری ئاخوندی پاش کوژرانی فەرماندە تێرۆریست قاسم سلێمانی، پەیکەرەی ئەو تێرۆریستەی لە زۆربەی شارەکانی ئێران داناوە، بەڵام لاوانی شۆڕشگێڕ و بوێری گەلانی ئێران بەردەوامن لە ئاگرتێبەردانی هێما تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.