کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی گازی شاری لە بۆکان، چوار کوژراو و چەند برینداری لێ کەوتەوە

23:01 - 22 بەفرانبار 2722

بەهۆی تەقینەوەی گازی ماڵێک لە بۆکان، ۴ کەس گیانیان لەدەست دا و چەند کەسیش بریندار بوون، هەروەها سێ خانووبەرە تێکڕووخان.

ئەو ڕووداوە چەند خولەک پێش ئێستا لە ماڵێکدا لە کوچەی بەهار لە شەقامی وەرزش ڕووبەڕووی مەیدانی فوتباڵی وەحدەت لە بۆکان بەهۆی "نەشتی گازی شاری" ڕووی داوە.

لەو ڕووداوەدا یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە تەواوی وێران بووە و زیان بە دوو ماڵی دیکەش گەییشتووە کە زیانەکەیان ٧٠ لەسەد ڕاگەیاندراوە.

تیمی فریاکەوتن لە بۆکان تەرمی سێ کەسیان لەژێر داروپەردوودا هێناوەتە دەرەوە و ٤ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

باس لەوەش دەکرێت کە دوو کەس لە قوربانییان کە گیانیان لەدەست داوە، منداڵن و دۆخی تەندروستیی دوو برینداریش ناجێگیرە.