کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوربانییانی تەقینەوەی گاز لە بۆکان گەییشتە ٦ کەس

10:16 - 23 بەفرانبار 2722

بەهۆی تەقینەوەی گازی شاری لە بۆکان، ٦هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٣ خانووبەرەش تێکڕووخان.

شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەی گازی شاری لە بۆکان ٦ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک کە دوو لەوان بە ناوەکانی ''نیلا و نیما شامحەممەدی'' منداڵ بوون و هەروەها ''لەیلا کەدخوداکەرەمی و محەممەد شامحەممەدی (ژن و مێرد)" و "غەفوور شامحەممەدی و گوڵچین" گیانی خۆیان لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە لە ماڵێکدا لە کوچەی بەهار لە شەقامی وەرزش لە بۆکان بەهۆی "نەشتی گازی شاری" ڕووی داوە.

لەو ڕووداوەدا یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە تەواوی وێران بووە و زیان بە دوو ماڵی دیکەش گەییشتووە کە زیانەکەیان ٧٠ لەسەد ڕاگەیەندراوە.