کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ڕاپەڕینی هەینیی بەلووچستان دژی کۆماری ئیسلامی

16:20 - 23 بەفرانبار 2722

لە درێژەی ڕاپەڕینەکانی هەینیی بەلووچستان دژی ڕێژیمی ئێران، ئەمڕۆش پاش نوێژی هەینی خەڵکی ئازادیخوازی بەلووچستان بە وتنەوەی دروشم دژی خامنەیی و دەسەڵاتەکەی ڕژانەوە سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی ئازادیخوازی شارەکانی بەلووچستان، لە درێژەی ڕاپەرینەکانیان دژی کۆماری ئیسلامی، پاش نوێژی هەینی بۆ پشتیوانی لە "مەولانا عەبدولغەفار نەقشبەندی و عەبدولحەمید" و وڵامدانەوەی هەڕەشەکانی بەکرێگیراوانی خامنەیی ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمگەلی "مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی" و "کورد و بەلووچ وەک بران"، لە شەقامن تا ڕووخان.

هەروەها داوای ئەوەشیان کردووە کە دەبێ هۆکارەکانی هەینیی خوێناویی بەلووستان لەلایەن خەڵکەوە سزا بدرێن.

لە زۆربەی شارەکانی بەلووچستان وەکوو "زاهیدان، ڕاسک و دزاپ" و زۆربەی شارەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە، خەڵک ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و دروشمەکانی نەتەوەی بەلووچ دەرخەری ئەوەیە کە ئیدی ئەو نەتەوەیە ڕێگە نادات حکوومەتێکی ناوەندگەرا و فاشیست دەسەڵاتی هەبێت و زوڵم و زۆرەکان بۆ سەر گەلانی ئێران بەردەوام بێت.

هەروەها ژنانی ئازادیخوازی بەلووچ بە دروشمی دژی کۆماری ئیسلامی و خودی خامنەیی لەسەر شەقامەکانن و بە یەکدەنگی ڕوو بە دنیای دەرەوە داوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەکەن.