کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی لە مەرەند

09:49 - 24 بەفرانبار 2722

کچان و کوڕانی بوێر و ئازادیخوازی دێموکرات لە شاری مەرەند چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان دژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە "کوردستان میدیا" گەییشتووە، کچان و کوڕانی بوێر و ئازادیخوازی دێموکرات شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان لە شاری مەرەند و دەوروبەری بەڕێوە بردووە.

لە درێژەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیم و هەروەها لە چوارچێوەی شۆڕشی" ژینا"، کچان و کوڕانی دێموکرات لە شاری مەرەند و دەوروبەری بە نووسینی دروشم دژی ڕێژیم و هەروەها بڵاوکردنەوەی تراکت، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دووپات کردووەتەوە.