کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی بنکەی بەسیجی ئیسلام‌شەهر لە تاران

10:27 - 11 بەفرانبار 2722

لە درێژەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی، لاوانی شۆڕشگێڕی ئیسلام‌شەهری تاران، بنکەی بەسیجی ئەو شارەیان ئاگرباران کرد.

شەوی شەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی، لاوانی شۆڕشگێر و بوێری ئیسلام‌شەهری تاران، پاش داخستنی شەقامە سەرەکییەکان و دروشمدان دژی ڕێژیم، بنکەی بەسیجی ئەو شارەیان ئاگر تێبەردا.

خەڵکی بوێر و خۆڕاگری ئیسلام‌شەهر، بە "دروشمی ژن ژیان ئازادی و  بەسیجی، سپایی داعشی ئێمە ئێوەن"، ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بوونەوە.

هاوکات لە شاری ئەهواز خەڵکی راپەڕیوی ئەو شارە بەنێری تێرۆریست "قاسم سلێمانی"یان، بە نیشانەی دژایەتی لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامی ئێران ئاگر تێبەردا.