کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشنیاری پارلمانی فەرانسە بۆ کشانەوەی باڵوێزخانەکانیان لە ئێران

10:43 - 24 بەفرانبار 2722

پارلمانی فەرانسە پێشنیاری بە ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئورووپا کردووە کە باڵوێزخانەکانیان لە ئێران بکشێننەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، پارلمانی فەرانسە ڕایگەیاند کە کۆمیتەی کاروبار و بەرگری لە دەوڵەتی فەرانسە، لە درێژەی پاڵپشتییە جیهانییەکان لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران دژی ڕێژیم، پێشنیاری بە ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئورووپا کردووە کە هەوڵ بدەن باڵوێزخانەکانیان لە ئێران بکشێننەوە و پشتیوانی لە گەلانی ئێران بکەن و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕێژیمەوە بەسەر خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراو، مەحکووم بکەن.

کۆمیتەی کاروبار و بەرگری لە دەوڵەتی فەرانسە ڕایگەیاند، دەبێ هەموو جۆرە گوشارێک بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی کۆتایی بە جینایەتەکانی بەرامبەر بە خەڵکی ئازادیخوازی ئێران بێنێت و ئەگەر باڵوێزخانەی وڵاتان لە ئێران بکشێنەوە ئیتر کۆماری ئیسلامی هیچ جێگە و پێگەیەکی نێودەوڵەتیی نامێنێت.