کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شاری ڕەبەت بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە

10:58 - 24 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ڕەبەت بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، چالاکییەکی تەبلیغیی بەربڵاویان لەو شارە و گوندەکانی دەوروبەری بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە "کوردستان میدیا" گەییشتووە، شەوی هەینی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، چالاکییەکی بێ‌وێنەی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی بوێر و دێموکراتی حیزب لە ناوچەی ڕەبەت، بە بڵاوکردنەوەی دروشم و تراکتی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرز نرخاند و لەگەڵ حیزبە خۆشەویستەکەیان پەیمانی وەفادارییان دووپات کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای ماندوونەبوونی و دەسخۆشی لە هەموو ئەندام و لایەنگرەکانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای ساغی و سڵامەتی و بەردەوامبوونیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانیان بۆ بە ئاوات دەخوازێت.