کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی کەمیی گازەوە زۆربەی ئیدارە و قوتابخانەکانی ئێران داخران

16:02 - 24 بەفرانبار 2722

هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی وەرزی زستان و ساردبوونی کەشوهەوا، زۆربەی قوتابخانە و ئیدارەکانی ئێران داخراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە میدیا فەرمییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاو بوونەتەوە، ڕێژیمی ئێران کە خاوەن دووەمین کۆگای گازی سروشتیی جیهانە پاش ڕووسیە، بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسان و هەناردەکردنی گازی سروشتیی ئێران بۆ وڵاتانی دەوروبەر، لەگەڵ قەیران و کەمیی گاز بەرەوڕوو بووەتەوە و بەو هۆیەوە زۆربەی قوتابخانەکانی ئێران داخراون.

بەهۆی ئەو قەیرانەوە هەموو قوتابخانەکانی ئیسفەهان، قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای ئەلبۆرز، قوتابخانەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان،  ئیدارەکانی پارێزگای تاران، هەموو قوتابخانەکانی تاران، هەموو بانکەکانی شاری تاران، قوتابخانە و ئیدارەکانی پارێزگای گیلان و ئیدارە و قوتابخانەکانی قوم، داخراون.