کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی کامێران کۆچی دوایی کرد

16:14 - 24 بەفرانبار 2722

سەید "موحسێن حوسێنی" کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کامێران کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۲٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ''سەید موحسێن حوسێنی'' کوڕی ''سەید عەلی و خاتوو مەنزەر''، لەدایکبووی ۱۳٤۷ی هەتاوی، لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا لە گوندی ''لۆن سادات'' سەر بە شاری کامێران کۆچی دوایی کرد.

سەید موحسێن کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو کە لەنێو خەڵکدا جێگەی متمانە بوو، ناوبراو ئاواتی ئەوە بوو کە ئازادی و ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری سەید موحسێن حوسێنی دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.