کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لەمەڕ ڕووداوەکەی بۆکان، پەیامێکی بڵاو کردەوە

09:41 - 25 بەفرانبار 2722

ناوەندی تەشكیلاتی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی بنەماڵەی "شامحەممەدی" لە بۆکان، پرسە و سەرەخۆشیی لەو بنەماڵەیە و خەڵکی بۆکان کرد.

لە ڕووداوی تەقینەوەی ماڵی کاک "غەفوور شامحەممەدی" لە بۆکان لە شەوی ٢٢ی بەفرانباردا شەش کەس گیانیان لەدەست دا و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون. قوربانییانی ئەو ڕووداوە ئەندامی یەک خێزان بوون: کاک "غەفوور شامحەمەدی" و "گوڵچی"ن خانمی هاوسەری، هەروەها "محەمەد"ی کوڕیان، "لەیلا"ی بووکیان و نەوەکانیان "نیلا و نیما".

ناوەندی تەشكیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی حیزب لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری کاک "غەفوور شامحەممەدی"، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خواستووە.