لە ئاوایی سماقڵوو سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات و دژ بە کۆماری ئیسلامی، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە "کوردستان میدیا"، شەوی ڕابردوو ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە ئاوایی سماقڵووی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، بە نووسینی دروشمگەلی وەک "بژی حدکا" لەسەر دیوار و شوێنە گشتییەکانی ئەو ئاواییە، پشتیوانیی خۆیانیان بۆ حیزب و ڕێبازی پیرۆزی شەهید د. قاسملوو دەربڕی و بەڵێن و پەیمانیان دووپات کردەوە.
کچان و کوڕانی ئەوینداری ئازادیی نیشتمان، لە کۆڵان و سەر جادەکانی سماقڵوو، بە نووسینی دروشمگەلی "مەرگ و نەمان بۆ جاش، مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی" و هەروەها بە دروشمگەلی دژ بە جاش و خۆفرۆشان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بەو چالاکییە ترسێکی زۆریان خستە دڵی بەکرێگیراو و جاشەکانی ڕێژیم و پێیان ڕاگەیاندن کە ئیدی ترس لەم ڕێگەیەدا مانای نییە.