کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە

10:01 - 25 بەفرانبار 2722

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان دژی کۆماری ئیسلامی، یەکێک لە لاوانی خەڵکی ئابدانانی ئیلام ڕەخنەی توندی لە دەسەڵات گرت.

نوێنەرانی مەجلیسی ڕێژیم لە سەردانەکانیاندا بۆ کوردستان ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی خەڵکی کوردستان دەبنەوە و خەڵکی کوردستان نە نوێنەرانی مەجلیسیان قەبووڵە و نە دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێران.

یەکێک لە لاوانی خەڵکی ئابدانانی ئیلام بە "بێهزاد عەلیزادە" نوێنەری مەجلیسی ڕێژیمی ئێرانی ڕاگەیاند: "ئەگەر تۆ نوێنەری ئێمەی لە مەجلیسدا، بڕۆ مەجلیس و بڵێ لاوان و گەنجانی پارێزگای ئیلام و بە گشتی لاوانی کوردستان، کۆماری ئیسلامییان ناوێت".