کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بە دانی پارەیەکی کەم لە هەوڵدایە ورە بە دەستوپێوەندییەکانی خۆی بدات

13:01 - 25 بەفرانبار 2722

ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی سەرکوتی زیاتری خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان، بە دانی پارەیەکی زۆر کەم بە جاش و دەستوپێوەندییەکانی خۆی لە شاری شنۆ، لە هەوڵدایە بەم شێوەیە ورەیان پێ بدات تاکوو لە سەرکوتکردنی خەڵک بەردەوام بن.

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ''کوردستان میدیا'' چەند ڕۆژ لەمەوبەر پاسدار''عەلی تورابی'' فەرمانداری ڕێژیم لە شاری شنۆ، لە ڕێوڕەسمێکی پڕ لە شەرم و شوورەیی، بە دانی کارتی ئیعتباری ٥٠٠ یان ٣٠٠ هەزار تمەنی، بەناو ڕێزی لە چەند بەرپرسی شنۆ گرتووە کە نەخشی بەرچاویان لە سەرکوتکردنی لاوانی ئەو شارەدا هەبووە.

ناوبراو لە کاتی دانی کارتی ئیعتبارییەکان ڕوو بە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم وتوویەتی: "ئێوە کارمەندی جیهادین، من بەم شێوەیە لە ئەرک و ماندووبوونتان بۆ پاراستنی نیزام ڕێز دەگرم."

ڕێزگرتن لە ڕێگای ٥٠٠ یان ٣٠٠ هەزار تمەن كه‌ بایی سێ شانه‌ هێلكه‌یه‌ له‌ بازاڕدا، لە ڕاستیدا ده‌رخه‌ری نرخی ئه‌و کەسانەیه‌ لای ڕێژیم  کە لە بەرامبەر خەڵکی خۆیان ڕاوەستاون و لە هیچ تاوانێک سڵ ناكه‌نه‌وه‌.