کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سووریە

11:21 - 12 بەفرانبار 2722

ئەرتشی ئیسرائیل بە مووشەک فڕۆکەخانەی سووریەی کردووەتە ئامانج و لە کاری خستووە و هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگیراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی "ئاسۆشەیتێدپرێس"، ئیسرائیل بە چەند مووشەک هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی سووریە و هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی لەکار خستووە لە ئاکامی ئەو هێرشە‌دا دوو سەرباز کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوونە.

ئامانج لەو هێرشەی ئیسرائیل ئەوەیە کە پێش بە هەناردەکردەکردنی چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران بگرێ کە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سووریەوە هەناردەی لوبنانی دەکا.

لە سەرەتای دەستپێکردنی دەوڵەتی نوێی بێنیامین نتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەوە یەکەم هێرشی مووشەکیی ئەو وڵاتەیە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و ڕێگریکردن لە دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە.