ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ٧٧ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی تێکۆشەری ناوچەی شاروێرانی مەهاباد شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ لەسەر ٢٥ی بەفرانبار، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە نووسینی دروشمی جۆراجۆر یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز نرخاند.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەو چالاکییەدا یادی دامەزراندانی کۆماری کوردستانیان لە خەڵکی بە شەرفی کوردستان پیرۆزبایی کردووە و سڵاوی خۆیان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و ڕێبەرانی شەهید ''قازی، قاسملوو و شەرفکەندی'' کرد و پێداگریی خۆیان لەسەر ئامانجەکانی کۆمار دووپات کردەوە.
هەروەها لاوانی شاروێران لەو چالاکییەدا دژی خامنەیی و ڕێژیمە دیکتاتۆرەکەی و جاش و خۆفرۆشان دروشمیان نووسی و بیزاریی خۆیان لەو ڕێژیمە دەربڕیوە.