کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرێکارانی شارەداریی ئیلام موچەی ٥ مانگی ئەمساڵیان پێ نەدراوە

17:07 - 25 بەفرانبار 2722

کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداریی ئیلام موچەی ٥ مانگی ئەمساڵیان پێ نەدراوە و سکاڵایان لە دۆخی نالەباری بژێویی ژیان کردووە.

هەواڵدەریی هێرانا لە زاری یەکیەتیی ئازادی کرێکاران لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداریی ئیلام موچەی ٥ مانگی ئەمساڵیان پێ نەدراوە و لە دۆخێکی نالەبەردا دەژین.

کرێکاران باسیان لەوە کردووە: ''ماوەیەکی زۆرە بە کەمترین پایەی موچە، لە فەزای سەوزی شارەداریی ئیلام کار دەکەین و ٥ مانگە کە ئەو موچە کەمەیان پێ نەداوین و لەو دۆخە ئابوورییەدا کەوتووینەتە تەنگانە و هەروا شەرمەزاری بنەماڵەکانمانین''.

پێنەدانی موچەی کرێکاران و دەیان قەیرانی ئابووری لە ئێران لە حاڵێکدایە کە چند ڕۆژ لەمەوبەر وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە سەردانێک بۆ وڵاتی لوبنان بەڵێنیی ئاوەدانی و خزمەت بە خەڵکی ئەو وڵاتەی دابوو.