کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی ڤیدیۆیی "بەدیعە شەریف‌پوور" دایکی "محەممەد فەرامەرزی"، ڕوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ

09:49 - 26 بەفرانبار 2722

"بەدیعە شەریف‌پوور" دایکی "محەممەد فەرامەرزی" بەندکراوی سیاسیی کورد کە لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی ماوەی ٦ مانگە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و داوای هاوکاریی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، "بەدیعە شەریف‌پوور" بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک ڕوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها کۆمەڵگەی جیهانی، سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی لەهەمبەر بارودۆخی کوڕەکەی و ئاگادارنەبوون لە چارەنووسی ناوبراو، داوای هاوکاریی لە کۆمەڵگەی جیهانی و چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەی دەکات.

ماوەی پێنج مانگ لەمەوە پێش چوار چالاکی سیاسیی خەڵکی کوردستان بە ناوەکانی "موحسێن مەزڵووم خەڵکی مەهاباد، محەممەد فەرامەرزی ناسراو بە هەژیر خەڵکی دێولان، وەفا ئازەربا خەڵکی بۆکان و پژمان فاتێحی خەڵکی کامیاران" لە گوندی "ئینگیجە"ی ناوچەی سۆمای ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو چوار چالاکە سیاسییەی بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل تۆمەتبار کردووە و لە ئێستادا گیانیان لە مەترسیدایە.