لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، خەڵکی بەئەمەگ و وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان، سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهیدانیان کرد.
بەپێی ئەو هەواڵ و گرتە ڤیدیۆگەلەی کە بە دەستی "کوردستان میدیا" گەییشتووە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی حیزب و گەل، سەردانی گڵکۆی پیرۆزی شەهیدان "کەماڵ ئاقاوەلی و ئەمیر ڕەزایی" دوو شەهیدی هێزی بەیانیان کردووە و بە دانانی تاجەگوڵینە و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەروەها تراکتی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان یادی ئەو دوو شەهیدە و هەموو شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
ئەو دوو شەهیدە سەربەرزەی حیزبی دێموکرات لە گۆڕستانی قوڵەسەن و بەفرەوان، سەر بە ناوچەی بۆکان نێژراون.