کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی ٦٠ سێناتۆری فەرانسەیی لە یەکەیەتیی ئورووپا بۆ گوشار خستنە سەر تاران

11:38 - 26 بەفرانبار 2722

زیاتر لە ٦٠ سێناتۆری فەرانسەیی بە فەرمی داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کردووە کە بانکەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئورووپا دابخات.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، زیاتر لە ٦٠ سێناتۆری فەرانسەیی بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی و دژی جینایەتەکانی ئەو ڕێژیمە، لە نامەیەکی فەرمیدا داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کردووە کە بانکەکانی کۆماری ئیسلامی لە تەواوی ئورووپادا دابخات، بەو شێوەیە گوشارەکانی سەر ئەو ڕێژیمە زۆرتر دەبن.

لە دریژەی داواکاریی ئەو سێناتۆرانەی فەرانسە هاتووە، دەبێ یەکەیەتیی ئورووپا هێڵە ئاسمانییەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "ئێران ئەیر" لە ئاسمانی ئورووپا قەدەغە بکات، هەروەها ڕێککەوتنی بەرجامیش بە تەواوی وەلا بنێت و لەو بارەیەوە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نەکرێت، لەبەر ئەوەی تاران لەسەر بەڵێنییەکانی هیچ ڕێککەوتنێک پێبەند نییە.