سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی ئەمنییەتی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە سنە، چلەی ماتەمێنیی شەهید "هوومەن عەبدوڵڵازادە" لە شارۆچکەی حەسەنئاوای ئەو شارە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، پاش بانگەوازی لاوانی ئازادیخوازی شاری سنەی خوێناوی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوەڕەسمی چلەی ماتەمێنیی شەهید "هوومەن عەبدوڵڵازادە"، خەڵکی شاری سنە و دەوروبەری بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی ئەو شەهیدە لەسەر گڵکۆکەی کۆ بوونەوە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ هەموو شەهیدانی کوردستان بەتایبەتی شەهیدانی شۆڕشی ژینا دووپات کردەوە.
بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە بە دروشمی "شەهید نامرێ و ژن ژیان ئازادی" و هەروەها "کوردستان گۆڕستانی فاشیستان" یادی ئەو شەهیدە نەمرەیان بەرز ڕاگرت.
شەهید "هوومەن عەبدوڵلاهی" شەوی چوارشەممە ١٦ی سەرماوەز لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیم لە شاری سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا بوو.