کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆردنەوە و خاوێنکردنەوەی گڵکۆی پیرۆزی پێشەوا قازی محەممەد

09:36 - 27 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە بەرەبەری ٢ی ڕێبەندان‌، گڵکۆی پیرۆزی پێشەوا "قازی محەممەد"یان بە گوڵاو شۆردەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەرەبەرەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزانی یەکەمین کۆماری کوردستان لەسەر دەستی پێشەوا "قازی محەممەد"، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە پێشەوا و هەروەها پێشوازیکردن لەو ڕۆژە مێژووییە، سەردانی گڵکۆی شەهیدان "پێشەوا قازی محەممەد، سەیفی قازی و سەدری قازیـ"ـیان کرد و گڵکۆی پیرۆزی ئەو شەهیدانەیان بە گوڵاو شۆردەوە.

هاوکات ئەندامانی حیزب، پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی پێشەوا قازی و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

پێشەوا قازی محەممەد، سەیفی قازی و سەدری قازی، ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی لەلایەن ڕێژیمی پەهلەوییەوە لە شاری مەهاباد لەسێدارە دراون.