کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە ناوچەی ورمێ

09:38 - 27 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ورمێ بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی نازناز لە ناوچەی دۆڵ سەر بە شاری ورمێ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان و هەروەها هەڵواسینی پلاکاردی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان، هاتنی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز نرخاند.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات وێڕای ئەوەیکە بە بڵاوکردنەوەی دروشمی مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی و دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی پێشوازییان لە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان کردووە، پەیمانی وەفاداریشیان لەگەڵ شەهیدانی نوێی شۆڕشی ژینا دووپات کردەوە.

پاش بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییە بەکرێگیراوانی ڕێژیم بە مەبەستی لابردنی دروشم و تراکتەکان چوونەتە گوندی نازناز، هەروەها بەکرێگیراوانی ئەو گوندەیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێ تا ٢٢ی ڕێبەندان هەموو شەوێک لە گوند نیگابانی بدەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای تەندروستی و بەردەوامبوونیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.