کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان و هولەند باڵویزی ڕێژیمی ئێرانیان لە وڵاتەکانیان بانگ کرد

10:40 - 27 بەفرانبار 2722

وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئاڵمان و هەولەند لە کاردانەوە بە پێشلێکارییەکان مافە مرۆییەکان و لەسێدارەدانی چەندین کەس لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانیان لە وڵاتەکانیان بانگ کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئاڵمان لەهەمبەر پێشێلکارییە مافە مرۆییەکان لە ئێران، باڵوێزی ڕێژیمی ئێران بانگ کراوەتە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتوویەتی: هەواڵی بانگکرانی باڵویزی ئێران بۆ دانیشتنێک لە وەزارەتی دەرەوە پشتڕاست دەکەمەوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی هولەند لە کاردانەوە بە لەسێدارەدانی "عەلیڕەزا ئەکبەری" شارومەندی ئێرانی- بریتانیایی، باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی بانگ کردووە و سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئەو ڕێژیمە لە بواری مافی مرۆڤەوە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.

پێشلێکارییە مافە مرۆییەکان و لەسێدارەدانی چەندین کەس لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، نیگەرانیی وڵاتان و ناوەندە نێونەتەوەییەکانی لێ کەوەتووەتەوە و کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووە.