کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شنۆ

15:53 - 27 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شنۆ، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و ڕێبوارانی ڕێبازی حیزبی دێموکرات، بە نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە شوێنە گشتی و ئاواییەکانی ناوچەی شنۆ یادی کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەد دامەزرێنەری یەکەم کۆماری کوردییان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی کە لاوانی شۆڕشگێڕی شنۆ بە ئاڵای کوردستان و تراکتی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان ڕازاندوویانەتەوە بریتین لە: شوێنە گشتییەکانی نێو شاری شنۆ، گوندی سۆفیان، سێڕای سۆفیان بۆ پیرانشار، گوندی سەرگیز، قەرەسەقەل و دێ‌شەمسە.