کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەوینداران و درێژەدەرانی ڕێبازی قازی محەممەد لە سەقز، ٢ی ڕێبەندانیان پیرۆز کرد

16:03 - 27 بەفرانبار 2722

ڕێبوارانی ڕێبازی حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستان لە شاری سەقز، بە نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان پیرۆز کرد.

شەوی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی شۆڕشگێڕ و ڕێبوارانی ڕێبازی حیزبی دێموکرات، بە چالاکیی تەبلیغیی تایبەت بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لەنێو شاری سەقز ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردییان پیرۆز کرد.

لەو چالاکییەدا، لاوانی شۆڕشگێڕ پاڵپشتیی خۆیانیان بۆ ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی" دەربڕی.

ڕێبوارانی بە ئەمەگی ڕێبازی کۆماری کوردستان لە شاری سەقز، سەرەڕای دروستبوونی کەشێکی ئەمنیی کە هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دروستیان کردووە، بە نووسینی دروشمی تایبەت بە یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بەڵێن و پەیمانی خۆیان بۆ ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد دووپات کردەوە و یادی ئەو ڕۆژە مەزنەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.