کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداریی ئیدارەی ئەمنییەتی ئاڵمان بە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ئەو وڵاتە

12:05 - 12 بەفرانبار 2722

ئیدارەی ئەمنییەتی ئاڵمان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان کردووە کە ڕێژیمی ئێران خەریکی چاوەدێری و بینینەوەی ڕەخنەگرانی دەسەڵاتەکەیەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئاڵمان "تۆماس هاڵدێن وانگ" بەرپرسی پاراستنی ئەمنییەتی نێوخۆیی وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرەڕای هۆشداریی بە هاووڵاتییانی ئێرانی دانیشتووی ئەو وڵاتە وتی: "ڕێژیمی ئێران چاوەدێریی چڕی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی کە نەیار و دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێن، بۆیە دەبێ هەموو ئەو کەسانە کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسی ئێرانی نیشتەجێ وڵاتی ئاڵمانن، ئاگاداری خۆیان بن و لە سەفەر بۆ ئێران و هەروەها چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر خۆیان بپارێزن".

ناوبراو هەروەها وتیشی: "لە ئێستادا کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ئەو دەسەڵاتە لە ئارادایە سەفەرکردنی هاووڵاتییانی ئێرانی بۆ ئێران مەترسیدارە و دەبێ سەفەر بۆ ئەو وڵاتە لە ئێستادا ڕابگرن".