کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترسی ڕێژیمی ئێران لە سەرهەڵدانی خەڵک لە بۆکان

10:11 - 28 بەفرانبار 2722

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان ترسیان لێ نیشتووە و بە نهێنی خەریکن لە فەرمانداریی ڕێژیم لەو شارە پیلان بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی راپەڕیو دادەڕێژن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە "کوردستان میدیا"، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە ماشینی بێ پلاک و جلی مەدەنییەوە لەنێو فەرمانداریی ڕێژیم لە بۆاکن دێنە دەرەوە و بە نێو شاردا دەگەڕێن و بە تەواوی دەوری فەرماندارییان تەلبەند کردووە و شەوانیش بڵاوە بە هێزە سەرکوتکەرەکان دەکەن و خاڵی پشکنین دادەنێن.

لە درێژەی ڕەوتی ڕاپەڕینی کوردستانییان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیم بەردەوام لە ترسی خەڵکی ڕاپەڕیو ژیانیان لێ تاڵ بووە و لەوەی تێگەییشتوون کە هیچ گومان لەوەدا نییە کە دەبێ بڕۆن، بەڵام بەردەوام خەریکی ترساندن و تۆقاندنی خەڵکن و لەنێو شاری بۆکان، جگە لەوەی خاڵی پشکنین دادەنێن و خەڵک دەسبەسەر دەکەن، شەوانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەسبەسەریان دەکەن و بۆ شوێنی نادیاریان دەڕفێنن.