کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

10:37 - 28 بەفرانبار 2722

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کاک ''خسرەو هێندوش'' کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و هەروەها برای شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی مەهاباد بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

کاک "خسرەو هێندوش" کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بوو و بەهۆی لە پێوەندیدابوونی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، بۆ ماوەیەک لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە زیندانی کرابوو.

برایەکی ناوبراو بە ناوی ''ناسر هێندوش'' لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بوو کە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە ناوچەی مەهاباد لە دەرگیری لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید کرا و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.