کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە شارەکانی شنۆ و سەقز

16:08 - 28 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سەقز و شنۆ، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سەقز و شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان و هەروەها هەڵواسینی پلاکاردی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان، هاتنی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز نرخاند.

ئەو شوێنانەی شاری شنۆ کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: گوندی گرکاشان، مەدرەسەی گرکاشان، مزگەوتی گرکاشان، گەڕەکی مزگەوت، گوندی ئاڵیاوێ، قوتابخانەی کچانی ئاڵیاوێ، قوتابخانەی سەرەتایی و هەروەها زۆربەی گەڕەکەکانی ئەو گوندانە.

 لە ناوچەی سەقز ئەویندارانی ڕێبازی قازی محەممەد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای تەندروستی و بەردەوامبوونیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.