کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مەهاباد و پیرانشار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

16:11 - 28 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢ی ڕێبەندان و هەروەها هەڵواسینی پلاکاردی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان، هاتنی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز نرخاند.

ئەو شوێنانەی لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتن لە: مزگەوتی قوبە و دەوروبەری، تالاری خەیام و جادەی سەردەشت- پیرانشار.

هەروەها ئەویندارانی ڕێبازی قازی و حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە "مزگەوتی حاجی خزری شایگان، باخی شایگان و مەدرەسەی شایگان"، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای سپاس و ماندوونەبوونی لە ئەندامان و لایەنگرانی لە نێوخۆی وڵات، هیوای تەندروستی و بەردەوامبوونیان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.