کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی بوومەلەرزە لە شاری خۆی، ١٣٠ کەس بریندار بوون

11:03 - 29 بەفرانبار 2722

بەهۆی بوومەلەرزەیەک لە شاری ''خۆی'' سەر بە پارێزگای ورمـێ، نزیکەی ١٣٠ کەس بریندار بوون و زیاتر لە ٥٠٠ خانووبەرە زیانیان پێ گەییشت.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفەرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٥.٤ ڕیشتەر لە شاری خۆی ڕووی دا کە بە هۆیەوە نزیکەی ١٣٠ کەس بریندار بوون و زیانێکی مادیی زۆریش بە نزیکەی ٥٠٠ خانووبەرە گەییشتووە.

هەروەها ١٥ گوندی نزیک شاری خۆی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە زیانیان پێ گەییشتووە و کاربەدەستانی ڕێژیم لەو شارە ڕایانگەیاندووە کە ڕێژەی زیانەکان دواتر ڕادەگەیەندرێن .

مانگی ڕەزبەری ئەمساڵیش بەهۆی ڕووداوی بوومەلەرزە بە گەورەیی ٥.٤ ڕیشتەر لە شاری خۆی،  ٥٢٨ کەس بریندار بوون.

ڕووداوی سروشتی لە ئێران بەهۆی ناستانداردبوونی خانووبەرە و ڕێگاوبانەکان و گرینگی نەدانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، هەمیشە زۆرترین خەساری بەدواوە دەبێت و ئەمەش ناکارامیی زیاتری ڕێژیم دەردەخات.