کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کۆنتڕۆڵی زانکۆکانی لەدەست داوە

12:33 - 12 بەفرانبار 2722

ڕۆژنامەیەکی بریتانیایی ڕایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی کۆنتڕۆڵی دۆخی زانکۆکانی ئێرانی لەدەست داوە و ئەوەش ئاماژەیەکی گرینگە بە ڕووخانی ڕێژیمی ئێران.

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانیایی، ڕاگەیاند کە کۆماری ئیسلامی وێڕای لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی بازاڕی دراوی ئێران، بە تەواوی کۆنتڕۆڵی دۆخی زانکۆکانیشی لەدەست داوە و خوێندکاران و زانکۆکان وەکوو شۆڕشی سەرانسەریی کە پێشتریش بووە هۆی ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی، ئەمڕۆش بووەتە یەکێک لە کاریگەرترین هۆکارەکانی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران.

ئەو ڕۆژنامە بریتانییایە ئەوەشی خستە ڕوو کە بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەنێوان هێزەکانی ڕێژیم هاتوچۆی پێ کراوە، کۆماری ئیسلامی بە تەواوی کۆنتڕۆڵی زانکۆکانی لەدەست داوە کە بەرپرسانی پلەبەرزی ڕێژیم پێیانوایە کە کارێکی ئاسان نییە کۆنتڕۆڵکرنەوەی دۆخی زانکۆکان و هەروەها بەگشتی کۆنتڕۆڵی بازاڕی دراویشی لەدەست داوە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە چونکە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتیش بەهەمان شێوەی شۆڕشی سەرانسەری دەچوو پێش.