کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە بۆکان

10:36 - 30 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد و حیزبی دێموکرات ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە فەلەکەی فەرمانداریی بۆکان هەڵ کر و یادی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز نرخاند.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەنێو حەشیمەتی سەدان کەسی لە فەلەکەی فەرمانداریی بۆکان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد و بە گەرمی لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازیی لێ کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان، دەستخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی لە هەموو ڕۆژهەڵات دەکات و هیوای تەندروستی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.