کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلغییەکان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

10:56 - 30 بەفرانبار 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەرەی ٢ی ڕێبەندان‌، لە زۆربەی شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی پینجشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەویندارانی ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکرات، لە زۆرینەی شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان، چالاکیی تەبلیغیی بێ‌وێنەیان بەڕێوە برد و یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز نرخاند.

شەوی ڕابردوو لە شارەکانی "مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ" و گوندەکانی دەوروبەریاندا چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین کۆماری کوردستان، دەسخۆشی لە ئەندامان و لایەنگرانی لە هەموو شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات دەکات و هیوای تەندروستی و بەردەوامبوونیان لە ئەرکە حیزبی و نەتەوەییەکاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێت.