کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆشی دەربڕینی خەڵکی کوردستان بەبۆنەی بە تێرۆریست‌ناساندنی سپای پاسداران

14:52 - 30 بەفرانبار 2722

لاوانی شارەکانی مەهاباد و سەقز، لە خۆشیی ئەوەیکە سپای پاسداران لەلایەن پارلمانی ئورووپاوە بە تێرۆریست ناسێندراوە، خۆشی و شادییان دەربڕی.

ئێوارەی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، دوابەدوای پەسەندکردنی بڕیارنامەی پارلمانی ئورووپا بۆ بە تێرۆریست‌ناساندنی سپای پاسداران، خەڵکی کوردستان و ئێران بەگشتی پێشوازیی گەماریان لەو بڕیارنامەیە کرد.

هەروەها لاوانی ئازادیخوازی شارەکانی سەقز و مەهاباد، بە شادی و هەڵپەڕکێ لەسەر شەقامە گشتییەکان دڵخۆشیی خۆیانیان بە بۆنەی بە تێرۆریست‌ناساندنی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.

سپای تێرۆریستی پاسداران بە درێژایی مێژووی خۆی لە کوردستان و ناوچەکەشدا تەنیا کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستیی ئەنجام داوە، بۆیە بە پەسەندکردنی بڕیارنامەی پارلمانی ئورووپا کە سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت، لە سەرانسەری جیهان پێشوازی لەو بڕیارنامەیە کرا.