کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

16:52 - 30 بەفرانبار 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، دایە "خورشید مەلازادە ئەقدەم" کچی "عەلی مەلا" و  ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "خورشید" کەسێکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بوو و شان بە شانی هاوسەرەکەی "سەید محەممەد حوسێنی" زۆر ئەرکی پێ ئەسپێردراوی قورسی حیزبییان بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە بەئەنجام گەیاند.

تەرمی دایە خورشید لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.