کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێلیتاریزەکردنی ناوچە جیاوازەکانی شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

12:44 - 12 بەفرانبار 2722

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی ئازدیخوازی تاران، ناوچە جیاوازەکانی تارانیان مێلیتاریزە کردووە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ڕاپەڕینی سەرانسەریی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی ئێران، خەڵکی ئازادیخوازی گەڕەک و ناوچە جیاوازەکانی تاران کە بەردەوام دژی ڕێژیم درووشمیان داوە و لە شەقامەکان خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە، کە هێزەکانی ڕێژیم لە ترسی پەرەگرتنی خۆپیشاندانەکان، گەڕەکەکانی ئەو شارەیان مێلیتاریزە کردووە.

ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەک ترسی ڕووخانی لێ نیشتووە کە لە هەر شارێک هێزێکی زۆری چەکداری بڵاوە پێ کردووە و دەیهەوێ بە گوشاری هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆتایی بە ڕاپەڕینی سەرانسەریی بێنێت، بەڵام خەڵکی وەزاڵەهاتووی گەلانی ئێران بڕیاریان داوە هەتا ڕووخانی ئەو ڕێژیمە دەست لە شۆڕش هەڵنەگرن و تا ئێستا بە سەدان شەهیدیان داوە.