کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی بڕیاری داوە کە لەبری بووژانەوەی بەرجام قەتڵو‌عام بکات

10:42 - 1 رێبەندان 2722

ڕێکخەری پێوەندییە ستراتیژییەکانی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامی لە بری بووژانەوەی بەرجام، خەڵکی ئێرانی سەرکوت کرد و بە دڕۆن خەڵکی ئۆکراین دەکوژێت.

ڕۆژی هەینی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، "جان کێربی" ڕێکخەری پێوەندییە ستراتیژییەکانی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کاری لە پێشینەی ئەمریکا لە بابەتی ئێران، بەدواداچوونە بۆ هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی کە خەڵکی ئێران سەرکوت دەکات و بە دڕۆنی خۆتەقێن و مووشەکی بالستیکی هاوکاریی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین دەکات.

ناوبراو لەمبارەیەوە خەختی کردەوە کە ئەو کردەوەیەی کۆماری ئیسلامی هیچی کەمتر نییە لە قەتڵو‌عامی مرۆڤ.

"جان کێربی" لە درێژەدا وتی: ئێمە لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک گرینگی بە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران نادەین، لەبەر ئەوەیکە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بڕیاریان داوە کە پێبەندی بەڵێنەکانیان نەبن و گرینگی بە دانوستانەکان نەدەن.

ناوبراو زیادی کرد، ڕێژیم ئێران لە بری بووژانەوەی بەرجام بە دڕەندانەترین شێوە خەڵکی ئێران سەرکوت دەکات و بەشداری هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین دەکات، بۆیە ئێمە زۆرتر گرینگی بەوە دەدەین کە پێش بە کردەوە تێکدەرانە و تێرۆریستییەکانی ئەو ڕێژیمە بگرین.