کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزب لە ناوچەی لاجانی پیرانشار

09:48 - 2 رێبەندان 2722

مام ڕەحمان عوسمانی، ناسراو بە خاڵە ڕەحمان، باوکی شەهید "ڕەسووڵ عوسمانی" لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە شارەدێی پەسوێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی ئەو هەواڵەی کە بە ژووری هەواڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ڕۆژی هەینی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مام ڕەحمان عوسمانی، ناسراو بە خاڵە ڕەحمانی سەید ئامینی و باوکی شەهید "ڕەسووڵ عوسمانی" بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لە شارەدێی پەسوێ و ناوچەی لاجانی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام ڕەحمان کەسایەتییەکی ناسراو و نیشتمانپەروەری ناوچەی پیرانشار بووە و یەکێک لە کەسایەتییە جێگەی باوەڕەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بەهۆی خۆشەویستییەکەی بۆ خاک و نیشتمان کوڕێکی بە ناوی شەهید "ڕەسووڵ عوسمانی" پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.

شەهید ڕەسووڵ، پێشمەرگەیەکی ئازا و فیداکاری حیزبی دێموکرات بوو کە لە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی، پاش هێرشی فڕۆکەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزب لە بۆڵێ، شەهید کرا و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی گەل و نیشتمان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی مام "ڕەحمان عوسمانی" سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خەڵکی کوردپەروەری ناوچەی پیرانشار دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.